ڤیدیۆ.. لەیلا زانا جارێکی تر لەپەرلەمانی تورکیا سوێندی بەکوردی خوارد

‌لەیلا زانا لەکاتی سوێندخواردندا
پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا زانا جارێکی تر لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی بە کوردی خوارد.

پەرلەمانتاری کوردی ناو پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە )، جارێکی تر ئەمڕۆ لەکاتی سوێند خواردندا سەرەتا قسەکانی بەکوردی دەستپێکردو وتی" ئەم سوێندە بۆ ئاشتی بۆ گەلی کوردو تورک دەخۆم".

دواتر لەیلا زانا بڕگەکانی تری سوێندەکەی بەتورکی دەخوێنێت و لەو کاتەشدا کە دەگاتەوە سەر دەستەواژەی " سوێند بەمیللەتی تورکی گەورە" ئەو دەڵێت" سویند بە میللەتی تورکیا".( واتە میللەتی تورکی گەورە دەکات بە مییلەتی تورکیا، واتە لەگەلانی تر پێکهاتووەو تەنها تورک نییە ). ( لەو ولآتە دەبێت هەموو وشەکانی سوێندخواردن بە کوردی بێت ).

دواتر دێنس بایکال سەرۆکی پەرلەمان سوێندەکەی لەیلا زانا قبوڵناکات و داوای لێدەکات سەرلەنوێ سوێند بخواتەوە، بەلآم لەیلا زانا سوێند ناخواتەوەو دەچێتە دەرەوەو هۆڵەکە جێدەهێڵێت. 

لەیلا زانا، ساڵی ١٩٩١ لە مەڕاسمی سوێند خواردن پەرڵمانی تورکیا، لە لەگەڵ شەش پەرڵەمانتاری دیکەی کورد بە کوردی سوێندیان خوارد. لەو مەراسمە کە لەیلا زانا ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانی لە نێوچاوان و پرچی بەستبوو، بوو بە سەمبوولێکی کورد.[١]

پاش ئەم مەڕاسمە، پەرلەمانتارانی کورد لەیلا زانا، ئۆرھان دۆغان، سەلیم ساداک و خەتیب دیجلە بە پانزدە ساڵ زیندانیکردن حوکمدران، دوو پەرلەمانتارەکەی‌تر زوبێر ئایدار و یەشار کایاش ڕایانکرد.[١]

ساڵی ٢٠٠١ دادگای مافی مرۆفی ئەورووپا دەنگی بە ھەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانیکردنی چوار پەرلەمانتارە کوردەی‌دا بەڵام تورکیا دەنگی ئەم دادگایەی بە ڕەسمی نەناساند.[٢] پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ پاش تێپەڕبوونی دە ساڵ لە حوکمی ئەم چوار تێکۆشەرە کوردە، بەھۆی فشارەکانی یەکێتیی ئەوروپا، تورکیا ئەم پەرلەمانتارانەی ئازاد کرد.





PM:07:06:17/11/2015