داعش شوێنی كڕینی چەكەكانی خۆی ئاشكرا كرد

یەكێك لەسەركردەكانی گروپی داعش دانی بەوەدا نا كە چەك‌و تەقەمەنییەكانی ئەم گروپە لە ئۆكرانیا دەكڕدرێت.

بەپێی هەواڵێكی "سپۆتینگ نیوز"ی روسی، ئۆسامە حەیات، سەركردەی بەڕەگەز لوبنانی گروپی داعش دانی بەوەدا ناوە كە پاش كۆكردنەوەی پارە بۆ داعش، دەخرێتە حسابە بانكییەكانی توركیا‌و بۆ كڕینی چەك رەوانەی ئۆكرانیا دەكرێت.

بەوتەی ئەو سەرجەم چەكەكانیان لەو ئۆكرانیا دەكڕدرێت‌و پاشان لەڕێگەی توركیاەوە دەگاتە دەست چەكدارانی داعش.



PM:09:47:20/11/2015