عەلی حەمەساڵح: ئەم جارەش ئاشتی هەورامی ڕاست دەرنەچوو

‌ئاشتی هەورامی
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزیری سامانە سروشتییەكان لە سەرەتایی ئەم مانگەوە وتویەتی، هەموو مانگێك مووچەی یەك مانگ دەدەن، بەڵام ئەمڕۆ 21ی مانگە تا ئێستا تەنها هێزی پێشمەرگە موچەی وەرگرتووە لەگەڵ ئاسایش.

عەلی حەمەساڵح لە نوسینێكدا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە ژێر ناوی (ئەم جارەش وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕاست دەرنەچوو) باسی لەوەكردووە، لەم مانگەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی مووچە وەرناگرن و وەرگرتنی مووچەكانیان دەكەوێتە مانگی داهاتوو.

لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئاشتی هەورامی باسی لە 800 ملیۆن دۆلار كردووە وەك داهاتی مانگێك لە هەرێمی كوردستاندا، بەڵام دیار نیە، لە كاتێكدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مانگانە 700 ملیۆن دۆلارە.



PM:02:32:21/11/2015