برێت ماكگۆرك جەخت لەسەر یەكڕیزی كورد دەكاتەوە

نێردراوی باراك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش برێت ماكگۆرك گوتی: "تاكو ئێستا جەنگ بە كۆتا نەهاتووە،كورد هەموو رۆژێك قوربانی دەدات، ئێمە هەڵوێستی جوامێرانەی كورد بەرز دەنرخێنن".

نێردراوی باراك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش برێت ماكگۆرك لەگەڵ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێربی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز كرد و تێیدا زانیاریان دەرباری بەرەنگار بوونەوەی داعش خستە روو.

لە وەڵامی پرسیارێكدا نێردراوی باراك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رۆڵی گەلی كوردی بەرز نرخاند و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی یەكڕیزی كورد و وتی: " تاكو ئێستا جەنگ بە كۆتا نەهاتووە، هەموو رۆژێك كورد قوربانی دەدات، ئێمە هەڵوێستی جوامێرانەی كورد بەرز دەنرخێنن كە لەو كاتانەی هەست بە مەترسی دەرەكی دەكەن دەبنە یەك جەستە و یەك دەنگ".



PM:05:52:21/11/2015