قاسم سلێمانی بەتوندی برینداربووە

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە، قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری حەڵەب بە توندی برینداربووە.

بەپێی هەواڵەكە ماوەی 12 رۆژ لەوپێش قاسم سلێمانی لەگەڵ چەند چەكدارێكی شیعە لە شاری حەڵەب لەسوریا دەكرێنە ئامانجی موشەكێك و لەو تەقینەوەیەدا سلێمانی بەتوندی برینداربووە.

لەمبارەیەوە وتەبێژێكی كۆشكی سپی بە عەربییەی وتووە كە ئەوان ئاگاداری برینداربوونی قاسم سلێمانین بەڵام ناتوانن پشتڕاستی بكەنەوە.
بەپێی هەواڵەكە قاسم سلێمانی پاش برینداربوون بۆ نەخۆشخانەكانی تاران گواستراوەتەوە.



PM:02:45:24/11/2015