وێنە.. ئۆباما داوا لەشێخ جەعفەر دەکات ئیمزا لەسەر وێنەیەک بکات

لە جەژنی "سوپاسگوزاری"یدا، ئۆباما پەیوەندی دەکات بە ‌هێزە تایبەتەکەیانەوە لە کەرکوک لەرێگای ئەوانیشەوە وێنەیەکی شێخ جەعفەرو ژمارەیەک پێشمەرگە دەنێرێت بۆ خۆی تا ئیمزای لەسەر بکات و لە کۆشکی سپی ئەرشیفی بکەنەوە.

دوێنێ ١١/٢٦ لە جەژنی " سوپاسگوزاریدا" سەرۆکی ئەمەریکا ئۆباما پەیوەندی دەکات بە ( سبێنسەر ) فەرماندەی ئەو هێزە تایبەتەی ئەمەریکا کە لەکەرکوکە تا پیرۆزباییان لێبکات،  ئەو فەرماندەییە لەتەلەفونەکەدا دەڵێت: شێخ جەعفەر فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ کە سەرکردایەتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لەم دەڤەرە لەلامان میوانە، ئۆباما دوای رێزو سڵاو وێنەیەکی تایبەتی شێخ جەعفەرو چەند پێشمەرگەیەکی ژنان کە لەئەرشیفی کۆشکی سپیدابوو هەڵگیراوە لەرێگای سبێنسەرەوە دەنێرێت بۆ شێخ  جەعفەر تائیمزای بکات و بۆی بنێرێتەوە.
سپی پەیوەندی کرد بە شێخ جەعفەر مەستەفا فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ەوە ئەو لای خۆیەوە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوەو وتی" لەرێگای سبێنسەرەوە،  ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا دەستخۆشی  و سوپاسی هێزە پێشمەرگەی کردو داوای لێکردم کە ئەو ئمیزایە لەسەر وێنەکی من و ژمارەیەک پێشمەرگەی ژن بکەم و بۆی بنێرمەوە کە لەئەرشیفی خۆیاندا پارێزراوە".

شێخ جەعفەر مستەفا وتیشی" ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ هێزی پێشمەرگە کەناو و ناوبانگی و وێنەو یادگارییەکانمان چۆتە گشت شوێنێکی جیهان".



PM:04:33:27/11/2015