بارزانی بەرەو دەرەوەی كوردستان بەڕێكەوت

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی  بەیاوەری شاندێك بە سەردانێكی فەرمی بەرەو وڵاتانی كەنداو بەڕێكەوت و سەردانەكەشی چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 28ـی 11ـی 2015، مەسعود بارزانی، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە و بە یاوەریی شاندێك و لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی، بەرەو وڵاتانی كەنداو بەڕێ كەوت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە "ئەم سەردانە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت".



PM:01:05:28/11/2015