ڤیدیۆ..لەباکوری کوردستان شاری ئامەد دەکوڵێت

شاری ئامەد پایتەختی باکوری کوردستان دوای کوشتنی سەرۆکی پارێزەرانی شارەکە لەلایەن پۆلیسەوە، بارودۆخەکە دەکوڵێت و بەتەواوی شارەکە شێواوە.

ئەمرۆ سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد تاهیر ئەلێجی لە کاتی لێدوانێکیدا لەبەردەم منارەی جارلنک کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا وێنرانیان کرد، دوای لێدوانەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بەر دەستڕێژدراو گوولەیەک بەر سەری کەوت و لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لەئامەد گیانی لەدەستدا. 

ئاژانسی دۆغان رایگەیاند کە ناو شاری ئامەد بەتەواوی شێواوە کورد رووبەرووی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بوونەتەوەو چەکدارە گەنجە کوردەکان هێرشیان کردۆتە سەر زرێپۆشێکی هێزە ئەمنییەکان و دوو پۆلیسیان بریندار کردووە.

پشێوی و پێکدا هەڵپژان لەچەندین شوێنی شاری ئامەد بەردەوامەو بەرەبەرە بارگرژیەکە و بەرفراونتر دەبێت و چەندین شاری گرتۆتەوە تا دەگاتە ئیستانبووڵ.

تاهیر ئەلجی سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد دوو رۆژ لەمەوبەر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان هێزێکی " تیرۆریست " نییە، بەرامبەر ئەم قسانەش دەوڵەتی تورکیا هەڵمەتێکی میدیای فراوانی کردە سەر ناوبراو خوێنیان حەڵاڵ کرد.




PM:06:41:28/11/2015