ئەمەریكا: حیزبوڵا‌و ئێران هۆكاری مانەوەی رژێمی سوریان

باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە دیمەشق بەجەختكردنەوە لە رێكاری سیاسی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا رایگەیاند حیزبوڵای لوبنان‌و ئێران هۆكاری مانەوەی رژێمی سوریان.

رۆبێرت فۆرد، باڵوێزی پێشووی ئەمەریكا لە روسیا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەڵێت كە روسیا‌و ئەمەریكا لەسوریا توشی هەڵەبوون، چونكە رێكارە چارەسەری قەیرانی سوریا سیاسییە‌و لەقۆناغی سەرەتادا دەبێت پێنج وڵاتی توركیا، سعودیە، ئێران، ئەمەریكا‌و روسیا گفتوگۆ بكەن، پاشان ئۆپۆزسیۆنی سیاسی‌و چەكدار‌و حكومەتی سوریا دەبێت دەبێت گفتوگۆ بكەن.

فۆرد هەروەها دەڵێت: چارەسەری كێشەی داعش لە مانەوەی بەشار ئەسەد لەپۆستی سەرۆك كۆماریی سوریا مومكین نیە‌و ئەوەی رێچكەی گەمەكەی لەسوریا گۆڕی، دەستوردانی روسیا یان روواوەكانی پاریس نەبوو، بەڵكوو دەستوەردانی ئێران‌و حیزبوڵای لوبنان لە كاروباری سوریا بوو كە ئەم دوو هۆكارە بوونەتە هۆی مانەوەی رژیمی ئەسەد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی كۆنفرانسی ڤیەننا بۆ چارەسەری قەیرانی روسیا زۆر سەخت دەبێت، وتی: دەستوەردانی روسیا یان خستنەخوارەوەی فرۆكە روسی لەلایەن توركیا، رەوتی رووداوەكانی سوریای نەگۆڕی، بەڵكوو دەستوەردانی ئێران‌و ناردنی چەكدارەكانی حیزبوڵای لوبنان بۆ شاری "قەسیر" رەوتی رووداوەكانی گۆڕی، دەنا حكومەتی بەشار ئەسەد كۆتایی پێهاتبوو.



PM:02:40:29/11/2015