کۆبونەوەی یەکێتی و بزوتنەوە دواخرا
بڕیاربوو ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، لەبارەگای بزوتنەوەی ئیسلامی لەسلێمانی، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی کۆببنەوە، بەڵام بەھۆکارێکی رانەگەیەندراو،کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
سەرچاوەیەک لەبزوتنەوەی ئیسلامی، ھۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکەی بە میدیاكانی یەكێتی وت: "بڕیاربوو ئەمرۆ وەفدی یەکێتیی نیتشمانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی بکات، بەڵام وەفدی یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەعید ئەحمەد پیرە پێی راگەیاندوون کە لەبەر چەند ھۆکارێک ناتوانن سەردانیان بکەن و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
PM:03:45:29/11/2015