بزانە مایا چۆن باسی ئۆباما دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب، ڕەخنە لە باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا دەگرێت و بە ناشرین وەسفی دەكات.

مایا دیاب لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تویتەر پەیامێك بڵاودەكاتەوە تێیدا ڕەخنە لە باراك ئۆباما دەگرێت، بەو پێیەی دوا كەوتووە لە ناردنی پرسە بۆ قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان.

مایا نوسیوێتی "بەرشاستی عەیبە كەسێك قسە بكات، ئۆباما بیری كەوتەوە پرسە نامە بنێرێت و ئیدانەی تەقینەوەكەی بەیروت بكات، هێشتا زووە، كاتی خۆت وەربگرە، تۆ كۆتكردونەتەوە خۆشت پرسە نامە بنێرە، دوای ئەوەی 100 جاری تر ئەمانتەقێنیتەوە، ناشرین".




PM:02:07:30/11/2015