45 ملیۆن دۆلاری داهاتی نه‌وت له بانكی كوردستان دیار نامێنێت
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای روونكردنەوە لە وەزارەتەكانی دارایی‌و سامانە سروشتییەكان دەكات سەبارەت بە دیارنەمانی 45 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت لەبانكی كوردستان.
بڕی 45 ملیۆن دۆلار له داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه له چوارچێوه‌ی 125 ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرابوو له بانكی كوردستان دانراوه دیار نه‌ماوه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای به‌دواداچوونی بۆ چاره‌نووسی 45 ملیۆن دۆلاره‌كه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ڕونكردنهوهی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه.
PM:01:23:05/12/2015