" بارزانی یارمەتی دارایی لەشانشینی سعودیە وەرنەگرتووە"

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیماێک بڵاودەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بارزانی یارمەتی دارایی لە شانشینی سعودیە وەرنەگرتووە.

لەو پەیامەدا کە ئەمشەو ١٢/٥ بڵاوکراوەتەوە هاتووە" بەداخەوە، ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی وایان بڵاو كردەوە گوایە هەرێمی كوردستان، یارمەتی دارایی لە شانشینی عەرەبی سعودیاوە دەستكەوتووە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە لەو بارودۆخەدا و لەو كاتەی كە پرسی ئاوارەكان پێویستی بە یارمەتی و پاڵپشتیەكی زۆر هەیە، سەرتاپای ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە".

هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە" عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان، پێویستی بە یارمەتی وپاڵپشتی هەموو وڵاتانی دراوسێ و دۆستانی هەیە بە تایبەتی ئێستا كە لەشەڕێكی زۆر سەخت و قەیرانێكی قووڵی ئابوریدایە، بۆیە لەسەردانەكەی بارزانی بۆ هەردوو وڵاتدا ئەم پرسە زۆر بەڕوونی جەختی لەسەر كرایەوە و مەترسیەكانی بەشێوەیەكی راشكاوانە خرانەڕوو."

لەو پەیمادا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە "سەردانەکە بەمەبەستی پتەوتركردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و ئەم دوو وڵاتە و هەروەها لەنێوان عیراق و پێكهاتەكانی لەگەڵ هەردوو وڵاتی دۆست، لەمیانەی دیدار و سەردانەكانی بارزانیدا چەندین دۆسێی گرنگ هاتنە بەر باس و گفتوگۆ، لە پێشەوەی دۆسێكانیشدا پرسی شەڕی دژی داعش و پەیوەندی ئابوری و دیپلۆماسی لەنێوان عیراق بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا، هەروەها پرسی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن".



PM:09:34:05/12/2015