سەربازەكانی ئەمەریكا گەیشتنە عێراق

هێزێكی سوپای ئەمەریكا بە مەبەستی مەشق‌و راهێنانی هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە عێراق‌و لە بنكەی (عین ئەسەد) جێگیربوون، باڵوێزخانەی ئەمەریكاش رەتیدەكاتەوە.

رۆژنامەی رایەی قەتەری بڵاویكردۆتەوە، یەكەیەكی سوپای ئەمەریكا كە لە (200) سەرباز پێكهاتوون گەیشتوونەتە بنكەی (عەین ئەسەد)ی نزیك پارێزگای ئەنبار، تاكو مەشق و راهێنا بەهێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەن و ئامادەیان بكەن بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش.

هاوكات رۆژنامەی مەدا بڵاویكردۆتەوە، فڕۆكە ئەمریكییەكان لەبنكەی سەربازی عەین ئەسەد نیشتوونەتەوەو سەربازەكان دابەزیون كە ژمارەیان (200) سەرباز بووەو ئەركی تایبەتیان هەیە.

گەیشتنی ئەو هێزە تایبەتەی ئەمریكا لەدەمێكدایە كە تاكو ئێستا حكومەتی عێراقی بەفەرمی هاتنی ئەو هێزەی دووپات نەكردۆتەوەو باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لەبەغدا رەتی كردۆتەوە.



AM:11:36:11/12/2015