عەلی حەمە ساڵح پڕۆژەکەی خۆی ڕاگەیاند
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، پرۆژەیەکی چاکسازی دارایی ڕاگەیاند و داوا لە حکومەت دەکات کاری جددی لەسەر بکەن.
عەلی حەمە ساڵح لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نوسیویەتی، "لە لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م كاره‌مان ته‌واوكرد، به‌داخه‌وه به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مانه‌وه وه‌ستێندرا، هیوادارم له زووترین كاتدا په‌رله‌مان بكه‌وێته‌وه كار بۆ ته‌واوكردنی و دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ری".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌هیوام ئه‌گه‌ر نیه‌تییه‌كی جدیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه هه‌بێت سود له‌م پرۆژه وه‌ربگرن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر كاری تێداكراوه".
پرۆژەکەی لیژنەی دارایی خۆی لە کەمکردنەوەی خەرجیەکانی حکومەت و زیادکردنی داهاتدا دەبینیتەوە بە تایبەتی کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکان و هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پلە تایبەتەکان و کەمکردنەوەی ژمارەی پاسەوانەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم.
PM:02:47:14/12/2015