ڤیدیۆ..لەئامەد خۆپیشاندانە دوو گەنج کوژران، کەجەکە داوای راپەرین دەکات

ئەمڕۆ لە شاری ئامەد بۆ شکاندنی گەمارۆی ناوچەی سووری ئامەد خۆپیشاندانی گەورە سازکرا، لەئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران دوو گەنج کوژران و کەجەکەش کە دەستەی سەرکردایەتی کوردانی باکورە داوای راپەرین دەکەن.

فورات نیوز بڵاویکردەوە لە ئامەد هاوڵاتیان کە لە دژی هێرشەکانی ناوچەی سور راپەڕییوون، رووبەرووی هێرشی پۆلیس بوونەوە و لە ئانجامدا ٢ گەنج بوونە قوربانی.

ئەو ئاژانسەی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت" لە پارکی کۆشۆیو لە گەڕکی کاریناتەپەیی تیمی تایبەتی دەوڵەت،چەند  گەنجێکی بەناوی شەردل جەنگیز تەمەن ٢١ ساڵ و شیار سالمان تەمەن ١٨ ساڵ، ئەنگین کایار و گەنجێکی بە ناوی شابان کە پاشناوی نەزانراوە گولەباران کران، لە ئەنجامی گولە بارانەکەدا ٤ گەنج بریندار بوون. ئەو گەنجانەی کە بریندار بوون، هاوڵاتیان بردیانە نەخۆشخانەی تایبەت، هەریەک لە شەردل جەنگیز و شیار سالمان وێرای هەوڵەکان شەهید بوون".

میدیاکانی باکور ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەتەواوی بارودۆخی ناو شاری ئامەد شێواوەو بۆنی راپەرینی سەرتاسەری لێدەکرێت، هاوکات کەجەکە لە بەیانێکدا کە بەو بۆنەیەوە بڵاویکردەوە دەڵێت"   ڕێگەی بەردەوامیدان بە هەموونمان و بوون بەخاوەن مافی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد، بەرخۆدانی ژیان لە ماڵ، کۆڵان، گوند و گەڕەکەکانە، ئەگەر ژیانێک هەبێت ئەو ژیانەیە کەلە گەڕەک و کۆڵان و شار و ناوچەکانمانە".

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕادەگەیەنێت دژی حکومەتی ئاکەپە کە دەڵێت کێشەی کوردمان نیە و هێرش دەکاتە سەر تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان، گەلی کورد بەڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری و لەبەرامبەر دۆخی ناچارەسەری دەوڵەتی تورک بە چارەسەری خۆسەری دیموکراتی پرسی کورد و دیموکراتیک بوون وەڵامی دەوڵەتی تورکی داوەتەوە و لەبەرامبەر ناچارەسەری و گۆشەگیری و گوشارەکانی سەر ئۆجالان  چارەسەری خۆی ئافراندوە.

لێدوانەکەی کەجەکە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت" لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی دەوڵەتی تورک دەبێت گەلەکەمان بەرخۆدان بکەن، بەرخۆدانی هەرە مەزنیش خاوەنداریکردنە لەخاک و خۆڵی وڵاتەکەمان، لەبەرامبەر ئەو زەخت و گوشار و هێرشانە بەجێنەهێشتنی ماڵ و کۆڵان و گەڕەکاکانمانە، ئەوەش بەرخۆدانی پاراستنی هەبوونمانە، سەرکەوتنی بەرخۆدانی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکە، بەو شێوەیە دەتوانین ئەو سیاسەتە پوچەڵ بکەینەوە".




PM:06:07:14/12/2015