ئاوازدانەرێكی ناسراوی میسری ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب لەتیفە تونسی دەداتە دادگا.
حلمی بەكر لە لێدوانێكیدا بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاشكرا دەكات كە بڕیاریداوە لەتیفە تونسی بە تۆمەتی سوكایەتی پێكردن و ناوزڕاندنی لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا دەداتە دادگا.
بەكر ئاماژە بەوە كردووە كە لەگەڵ دوو پارێزەردا قسەی كردووە دوای ئەوەی لەتیفە لە پرۆگرامێكدا پەیامێكی بۆ ناردووە و پێی وتووە ڕێزی خۆت بگرە.
ئەو ئاوازدانەرە ئاماژە پەیامێكی بۆ ئەو خانمە هونەرمەندە ناردووە و ئاماژە بەوە كردووە لەتیفە تائێستا لە پرۆگرامەكاندا ناتوانێت بە دروستی گۆرانی بڵێت و لە تۆنەكان دەردەچێت، هەروەها كاتێك پێش 25 ساڵ لە ڕادیۆ تێستی كردووە لە بەردمی ئەودا شكستی هێناوە.