وێنە...ئەكتەری دراماكەی عادل ئیمام لەكاتی لەشفرۆشیدا بەڕووتی دەستگیر دەكرێت

یەكێك لە ئەكتەرەكانی میسر لەكاتی لەشفرۆشیدا لە ماڵەكەی خۆی دەستگیر دەكرێت و بڕیاری دادگایی كردنی بۆ دەردەچێت.

مەروە كە كچێكی میسری تەمەن 26 ساڵە و ناوە هونەرییەكەی (حنین)ە لە چەند درامایەكدا ڕۆڵی گیڕاوە كە دواین كاری رۆڵ گێڕان بووە لە درامای (صاحب السعادە) لەگەڵ ئەستێرەی میسرییە عادل ئیمامە، لە شوقەكەی خۆیدا لە ناوچەی هەرەمەكانی میسر بە تۆمەتی لەش فرۆشی دەستگیر دەكرێت.

وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو كچە لەگەڵ هاوڕێیە لەگەڵ چەند پیاوێكی خلیجی لە شوقیەكدا لەكاتی سێكس كردندا و بەڕووتی گیراون و ڕەوانەی بنكەی پۆلیس كراون بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و دادگای كردن.

هەر لە شوقەكەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارە و ماددەی كهولی و كۆندۆم چەند مۆبیلێك و چەند كەرەستەیەكی دیكەدا.

بەپێی هەواڵی میدیاكان حینین پێشتر دوو جاری دیكە لەلایەن پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە كە جارێكیان لەسەر كێشەی ئەخلاقی بووە، جارێكی دیكەش بە تۆمەتی دەستدرێژكردنە سەر پۆلیس بووە.




PM:03:10:16/12/2015