بەپەلە.. پشکی 17%ی هەرێم لە بودجەی 2016 پەسەند كرا
بەزۆرینە دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق پشكی 17%ی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق پەسەند كرا.
لەمبارەیەوە كاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە سپی رایگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پشكی 17%ی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق پەسەند كرا.
پێشتر کاوه محه‌مه‌د مه‌ترسی خۆی له‌وه نه‌شارده‌وه که لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای زیاتر له 100 ئیمزایان کۆکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ریم بکه‌ن له 17% بۆ 13%.
ئه‌و وتی" بێخه‌می حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک به‌ته‌نها هه‌ڵوێستی ئێمه لاواز کردووه، به‌ڵکو هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی تری هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانیشمانی نیگه‌ران و لاوازکردووه". بێخه‌میه‌که‌شی له‌نه‌ناردنی وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێمدا بۆ به‌غدا بینییه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه ئه‌گه‌ر رێژه‌ی 17% بودجه‌ی هه‌رێم نه‌چه‌سپێنرێت ئه‌وا کوتله کوردیه‌کان ده‌نگ به پرۆژه یاساکه ناده‌ن.
PM:03:52:16/12/2015