بارزانی‌و وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبوونەوە

کەمێک بەر لە ئێستا ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە لایەن مەسعود بارزانی پێشوازی کرا و هەر یەک لە فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ و بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

 
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، لە رێگەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی هەولێرەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم.



PM:03:54:17/12/2015