عەبادی: ئەمەریکا لەئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ ئێمە دەبێت دژی تورکیا

 جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بایدن بە عەبادی راگەیاندووە لەسەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن تورکیاوە دژی ئەو وڵاتە دەنگ دەدات.

ئەمڕۆ عەبادی رایگەیاند " بەرامبەر ئەو سکاڵایەی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشمان کردووە، ئەمەریکا دەنگ بەعێراق دەدات. دژی هەڵوێستی تورکیا".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جو بایدن لەرێگای تەلەفونەوە پشتگیری خۆی بۆ عێراق دووپاتکردۆتەوە.

دەربارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی وڵاتانی سوونە کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە سعودیە راگەیەنرا، عەبادی لە بەیانێکدا دەڵێت" عێراق و سوریا شەری داعش دەکات کەچی ئەوانی تیانین".

هەروەها دەڵێت" ئەگەر فەتواکەی مەرجەعی باڵا عەلی سیاستانی نەبووایە کە داوای چەک هەڵگرتنی کرد دژی داعش، هەموو وڵاتانی کەنداو کەوتبوونە دەستی ئەو تەنزیمە تیرۆریستیە".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند رۆژی ١٢/١٠ داوای یاسایی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، دژی هاتنی سووپای تورکیا بۆ دەوری موسڵ".

 



PM:11:06:17/12/2015