"وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتباری كەیسی شەهید بڕیار تەسلیمی دادگا ناكات"

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داواكراوی تۆمەتبار لەكەیسی شەهید بڕیار كە لە خۆپیشاندانەكانی سەیدسادق بە گوللەی هێزە ئەمنیەكان برینداربوون رادەستی دادگا ناكات.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی ئەم زانیارییانە هەروەها دەنوسێت: ئه‌مه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی قاتیله‌ بۆیه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان ته‌سلیم ناكات، به‌ڕێگری و به‌رگریه‌كانی وه‌زیرو بریكاری وه‌زیری ناوخۆ له‌و كه‌ تۆمه‌تباره‌ داواكراوه‌ دۆسێكه‌ی له‌دادگا داخرا و بڕیاره‌كه‌ی دادگا ته‌ممیز ده‌كرێته‌وه‌ !!



PM:04:06:19/12/2015