ئەمرۆ لە ئامەد مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت
توندوتیژییەكانی لە باكوری كوردستان پەرەدەستێنێت‌و بڕیارە ئەمرۆ لە شاری ئامەد دژ كوشتاری خەڵكی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیا مانگرتنی گشتی بەڕێوەبچێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپه‌ڕی فورات نیوز: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له ناوچه‌ی سووری ئامه‌د، به‌رده‌وامه‌و به‌هۆی پێكدادانه‌كانیشه‌وه سه‌ربازیكی توركیا له ناوچه‌كه كوژراوه.
هاوكات له شارۆچكه‌ی سلۆپی سه‌ر به پارێزگای شرناخیش، سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاوڵاتییان و به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 70 ساڵ كوژرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومه‌تی توركیا به سه‌دان سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری پارێزگای جوله‌مێرگ كردوه‌و به ده‌یان زرێپۆش و تانك پشتیوانیی ده‌كرێن‌و هێزه ئه‌منییه‌كان 13 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه.
بڕیارە ئەمرۆ له شاری ئامه‌د، هاوڵاتییان به به‌شداریی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بده‌ن له دژی مامه‌ڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیایه له ناوچه كوردییه‌كان، داواكارن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ناوچه كوردییه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت.
PM:12:33:22/12/2015