بۆ یه‌که‌مجاره روسیا بێده‌نگی شکاند و له‌سه‌ر پرسی کورد هاته ده‌نگ و داوای له‌تورکیا کرد، له‌رێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات.
ئه‌و داوایه‌ی روسیا که له‌رێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاراسته‌ی تورکیا کراوه، دوای سه‌ردانه‌که‌ی ده‌میرتاش دێت بۆ روسیا، هاوکات دوای ئه‌و بارگرژیه دێت که به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆکه روسیه‌که‌وه هاته ئاراوه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له په‌یامه‌که‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه به‌کارهێنانی هێز زیانی زیاتر به‌هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت و بارودۆخه‌که دژوار تر ده‌کات، بۆیه تاکه رێگا ئاشتییه‌و دیالۆکه.