ڤیدیۆ...بینیوتانە هەڵوێست و نەوید زەردی پێكەوە چییان كردووە

هەردوو هونەرمەندی لاو هەڵوێست و نەوید زەردی پێكەوە دواین ڕۆژی ساڵی 2015 كلیپەكەی بڵاودەكەنەوە.

هەڵوێست و نەوید زەردی كلیپی گۆرانی تۆ پیرۆزی بڵاودەكەنەوە، كە گۆرانییەكە بەشێوە دیۆ تۆماریان كردووە و یەكێك دەبێت لە تراكەكانی ئەلبومە نوێكەی زەردی كە بڕیارە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا بڵاویبكاتەوە.

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن جەمشید ئەریانەوە نوسراوە ئاوازەكەشی لەلایەن نەوید زەردییەوە دانراوە، كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن هەڵوێست و ئەڤشین شوكرەوە كراوە، كلیپەكەش كە لە شاری سلێمانی وێنە گیراوە، لە دەرهێنانی هەردی سەلامییە.



PM:03:11:31/12/2015