هۆشیار زێباری: ساڵی ٢٠١٦ سەخت دەبێت

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند" ساڵی نوێی (2016) بۆ هاوڵاتیان ساڵێكی قەیراناوی و ئەستەم دەبێت".

هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بەمیدیاکانی عێراقی راگەیاند" ساڵی (2016) بەلای هاوڵاتیان و حكومەت ساڵێكی ئەستەمی داراییە، ئەوەش بەهۆی قەیران دارایی و سیاسییەكانەوەیە".

زێباری داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەرگەی ساڵێكی نەهامەتی بگرن.

بودجەی گشتی عێراق بە (84) ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام كورتهێنان تێیدا نزیكەی (40) ملیار دۆلارە، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوتەوەیە.



PM:08:21:01/01/2016