ئێران هەڕەشە لە سعودیە دەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لەسێدارەدانی شێخ نەمەر لەبەیاننامەیەكدا راگەیاند: حكومەتی سعودیە تاوانی ئەم سیاسەتانەی دەدات.

پاش بڵاوبووونەوەی هەواڵی لەسێدارەدانی 47 كەس لە سعودیە كە یەكێكیان ئاخوندنێكی پلەباڵای شیعەی ئەو وڵاتەیە، حسێن جابر ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەكاردانەویەكدا رایگەیاند: لەكاتێكدا تیرۆریستە توندڕەوەكان‌و تەكفیرییەكان ئاسایپشی ناوچەكەیان خستوتە مەترسییەوە، لەسێدارەدانی كەسانێك وەك شێخ نمەەر نیشانەی نابەرپرسیاربوونی سعودیەیە".

ناوبراو هەروەها سعودیەی بە پشتیوانیكردن لە تیرۆریزم‌و تەكفیرییەكان تۆمەتبار كرد‌و وتی: بەدڵنیاییەوە سعودیە باجی
ئەم جۆرە سیاسەتانەی دەداتەوە.



PM:03:07:02/01/2016