دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کرایەوە
نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل کرایەوە بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا کرایەوە.
بە پێی زانیاریەکان، بەیانی ئەمڕۆ جموجوڵی بازرگانی لەو دەروازەیە دەستیپێکردوەتەوە و ژمارەیەک بارهەڵگر کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانن، هاتوونەتە سنوری هەرێمی کوردستانەوە.
ماوه‌ی زیاتر له 20 رۆژه دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپای توركیا له‌شاره‌كانی باكوری كوردستان و هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له‌نێوان یه‌كه‌كانی سوپا و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه بڕیاری داخستنی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل درا تا ئه‌مڕۆ كه جارێكی تر ده‌روازه‌كه به‌ڕووی جموجوڵی بازرگانیدا كرایه‌وه.
PM:01:16:05/01/2016