عوسمان بایدەمیر بۆ ئۆردوغان: بۆ مناڵانی غەزە مەگری خۆت مناڵ کوژی

لە پەرلەمانی تورکیا لەبەردەم پەرلەماندا، عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری هەدەپە بە ئۆردوغانی وتی" هۆڕ بۆ مناڵانی غەزە مەگری، خۆت بکوژی مناڵانی".

عوسمان بایدەمیر لە دانیشتنێکی پەرلەمانی تورکیادا لەسەر شەڕی سوپاو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرامبەر خەریکی سڤیلی کوردستان و کوشتنی مناڵی کورد وتی" زوڵم هەر زوڵمە لە غەززە بێ یان لە سلۆپی. ئەم دووێنەی دەیبینن، هەردوکیان هی مناڵانن یەکێکیان غەززەیە ئەوەی تر کوردستانە، خوا هەقی هەردووکیان بکاتەوە".

بایدەمیر کە پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری روحایەو پێشتر شارەداری ئامەد بوو وتی" ئەردۆغان هۆڕ هۆڕ بۆ مناڵانی غەززە دەگریت، کەچی خۆی سەبەبی کوشتنی مناڵانی کوردە، باشە ئێستا پێم بڵێن کام ویژدان و ئەخڵاق ڕێ بە کوشتنی مناڵان دەدات، جگە لە ویژدان و ئەخڵاقی ئێوە؟ خوایە ئەو زوڵمە قبوڵ نکەیت ئیتر بەسە".

زیاتر لە مانگێکە سووپاو هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەهەموو چەکێکی قورس هێرش دەکەنە سەر شارە کوردیەکان و ژمارەیەکی بەرچاو خەڵکی مەدەنی لەناوچەکانی سوری ئامەدو سلۆپی و جەزیرەو شێرناخ بوونەتە قوربانی.



PM:10:51:06/01/2016