پارێزەرانی هەولێر هاتنە دەنگ

دوای تیرۆرکردنی کچە پارێزەرێک لەشاری ھەولێرو دۆزینەوەی تەرمەکەی بەشێوێندراوی، سەندیکای پارێزەران لەشاری ھەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێکردو پەیامێکیشیان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد.

ئەیاد کاکەیی سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەگردبونەوەیەکدا ڕایگەیاند، پارێزەری تایبەتیان بۆ لێکۆڵینەوە لەکوشتنی پارێزەرەکەی  ھەولێر گرتوە، داواشیان لەوەزارەتی ناوخۆ کردووە پەلەبکەن لەیەکلایکردنەوەی دۆسیەکە.

وتیشی:"گردبونەوەیەکە بۆ ئیدانەکردنی تیرۆرکردنی پارێزەرەکەی ھەولێرە، چونکە وەک سەندیکای پارێزەران پارێزەری خۆمان ئامادەکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی تیرۆرکردنی (ناز سلێمان)، بۆ ئەوەی بەزوترینکات ڕاستی و دروستی ئەو کەیسە بخاتەڕوو".

ڕۆژی (٣ی کانونی دوەم)ی ئەمساڵ، کچە پارێزەرێک بەناوی  (ناز سلێمان یەعقوبی) لەلایەن دەستێکی نەناسراوەوە ڕفێنراوەو دوای ڕفاندنیشی خنکێنراوەو دەموچاویشی شێوێندراوە.



AM:11:50:07/01/2016