هێرشێكی‌ داعش بۆسه‌ر به‌نداوی‌ تشرین تێكدەشكێت

وته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتیك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داعشیان  بۆ سه‌ر به‌نداوی‌ تشرین تێك شكاندوه‌،ده‌شڵێ "هاوپه‌یمانان به‌ هێرشی‌ ئاسمانی‌ پشتگیرییان ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕی‌ هاوارنیوز بڵاوی كرده‌وه‌, دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ‌ چه‌كدارانی‌ داعش هێرشێكی‌ گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ به‌نداوی‌ تشرین ده‌ستپێكرد, هه‌تا دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتیك و چه‌كدارانی‌ داعش به‌رده‌وام بوه‌.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، له‌ئه‌نجامدا هێزه‌كانی‌ سوریا دیموكراتیك توانیان ئه‌و هێرشه‌ تێكبشكێنن و به‌ ده‌یان چه‌كدار كوژراون و ته‌رمی‌ 40 چه‌كداریش كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان.



PM:04:05:09/01/2016