باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٥ دیاری کرا


لە شاری زیورخی سوویسری لە ئاهەنگێکی جوان و قەشەنگدا فیفا باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٥ دیاری کرد.

-لەسەر ئاستی راهێنەران لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە باشترینی ٢٠١٥ دیاری کرا.

-لەسەر ئاستی ئافرەتان راهێنەری ئەمریکی ، جیل ئەلیس بە باشترین راهێنەری ساڵی ٢٠١٥ دیاری کرا.

-خەڵاتی بۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ بە یاریزانی بەرازیلی ، لیندڵ لیرا.

-خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی ئافرەتان درا بە یاریزانی ئەمریکی ، کارلی لوید.

-خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ لیۆنێل میسی ئەرجەنتین بوو ژمارەی نازناوەکانی کردە پێنج نازناوی باڵۆن دۆر.

باشترین پێکاتەی ساڵی ٢٠١٥:

گۆڵپارێز: نۆیەر لە بایر میونخ.

بەرگری: رامۆس، مارسێلۆ لە ڕیاڵ مەدرید، ئەلڤێز لە بەرشەلۆنە، تیاگۆ سێلڤا لە پاریسانجێرمان.

ناوەراست: پۆگبا لە یۆڤانتۆس، مۆدریچ لە ڕیاڵ مەدرید، ئینێستا لە بەرشەلۆنە.

هێرشبەران: میسی لە بەرشەلۆنە، رۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید، نەیمار لە بەرشەلۆنە.



SPEE SPORT


PM:11:02:11/01/2016