چراخانی رەفیق روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" دەست بەسەر هیچ بڕە پارەیەکمدا نەگیراوە"، هاوکات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هاوسەری د. ئاشتی هەورامییە"، بە پێچەوانەی ئەو روونکردنەوەیە، حکومەت هەرێم پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە چراخان هاوسەری د. ئاشتی هەورامی نییە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەراگرتنی ٢٧٦ ملیار دیناری چراخان رەفیق لەلایەن لیژنەیەکی سەرۆکایەتی هەرێمەوە لە میدیایەکی پارتیدا، ئەو بازرگانە ئافرەتە روونکردنەوەیەک لە ماڵپەڕی خەنداندا بڵاودەکاتەوەو دەڵێت"ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له باره‌ی منه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كرێت، كه بڕی 276 ملیار دیناری كۆمپانیاكانی من له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابێت، دوورن له‌ڕاستییه‌وه".
دەشڵێت: "بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه له سه‌ر من، ته‌نیا كاری چه‌ند لایه‌نێكه كه رقییان له (دكتۆر ئاشتی)یه و ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت بۆ من، له ئاشتی هه‌ورامی بده‌ن و پێشتریش چه‌ندین تۆمه‌تی تریان بۆ من هه‌ڵبه‌ستووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "له دوای هاوسه‌رگیری كردنم له گه‌ڵ (دكتۆر ئاشتی) و له سه‌ر داوای ئه‌و، وازم له كاری بازرگانی هێناوه، ئاشتی كه‌سێكی دڵڕه‌قه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی منی نه‌داوه له كاری بازرگانیدا".
ئەو دەڵێت" پێشتر تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستم، كه گوایه له دكتۆر ئاشتی جیابوومه‌ته‌وه و له كوردستان هه‌ڵهاتووم، به‌ڵام نه له دكتۆر ئاشتی جیابوومه‌ته‌وه و نه هه‌ڵهاتووم و ئێستاش من له كوردستان‌م و ئاماده‌م به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت بیسه‌لمێنم، كه كۆمپانیاكانی من چ كارێكیان كردووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسا ئه‌نجامبده‌ن".
لەلایەکی ترەوە هەر ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە"
هه‌ندێ له پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 276 ملیار دیناری بازرگانێكی نه‌وت به ناوی "چاخان ڕه‌فیق عومه‌ر"دا گیراوه و گوایه ئه‌و خانمه هاوسه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بازرگانی به نه‌وته‌وه كردووه".
حکومەتی هەرێم لەروونکردنەوەکەیدا دەڵێت " سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دروستكراوه بێ بنه‌مایه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دووره و به هیچ شێوه‌یه‌ك شتێكی له‌مجۆره نه‌بووه و ڕووینه‌داوه، نه هیچ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر بابه‌تێكی وه‌ها كردووه، نه ئه‌م خانمه هاوسه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه و نه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كیان هه‌یه كه دراونه‌ته پاڵی".