پارتی داوا دەكات "حەسانە" لەسەر سۆران عومەرو عەلی حەمە ساڵح هەڵبگیرێت

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوادەکات پارێزبەندی "حەسانە" لەسەر عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان و سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبگیرێت چونکە خەڵکیان هانداوە لە دژی حکومەت.

مەردان خدر ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی حیزبەکەی ڕاگەیاندووە " ئەو دوو کەسە شایەنی ئەوەنین ئەندام پەرلەمانبن و بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش، دەبێت داوای یاسای لەسەر ئەو دوو پەرلەمانتارە تۆمار بكرێت، چونکە ئەو نووسراوەی كە هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح و سۆران هیچ بنەمایەكییان نییە و دەیشچنە خانەی هاندنی خەڵك لە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان".

مەردان خدر وتویەتی " ئەو دوو پەرلەمانتارە چەندین جارە ئەم جۆرە لێدوانانە دەدەن كە من پێم وایە قسەكانیان پێچەوانەی یەكڕیزی و یەكدەنگیی خەڵكی هەرێمی كوردستانە لەم قۆناغەدا، دیسان هاندانی خەڵكە دژی دەسەڵات و دژی حكوومەت، لە هەموو دنیایشدا هاندانی خەڵك بە تاوان هەژمار دەكرێت و سزای توندی لەسەرە".



PM:03:44:21/01/2016