پەیەدە بە فەرمیی بانگھێشتی ژنێڤ ٣ کرا

پارتی یەكێتی دیموكراتی بەفەرمی بانگهێشتی كۆنگرەی ژنێڤ كرا كە بۆ پێكهێنانی حكومەتی سوریا لەنێوان ئۆپۆزسیۆن‌و رژیمی بەشار ئەسەد لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بۆ پێکھێنانی حکومەت لەسوریا، کۆنگرەی ژنێف سێ لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سوریا لەسویسرا بەڕێوەدەچێت، پێشتریش لە ٢٠١٤ کۆنگرەی یەک و دوو سازکران، بەڵام ھیچ دەرەنجامێکیان نەبوو.

لەمبارەیەوە ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ڕایگەیاندوە، ئەگەربێت و ھەرلایەنێکی کاریگەر لەمەسەلەی سوریا لەسەر مێزی وتووێژەکاندا نەبێت، ئەوا دانوستانەکان ئەنجامی نابێت.

ئەوەش زانراوە لەئێستادا لەلایەن لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی ژنێڤ ٣وە بانگھێشتنامەی فەرمیی گەیشتۆتە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)و ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەش لەسویسرا ساڵح موسلیم بۆخۆی بەشداریدەکات.



AM:11:49:23/01/2016