ئاشتی هەورامی:هیچ کۆمپانیایەك موچەی فەرمانبەران دابین ناكات

وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، وەزارەتەكە گرێبەستی لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا نەکردووە، لەسەر بنەمای ئەوەی بێ و بڵێ بە تەنیا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین دەکات.

پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە كە یەکێک لەو کۆمپانیایانەی بواری نەوت کە لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن، ئامادەیی خۆی نیشان داوە، کە ئەگەر بێت و نرخی نەوت زیاتریش داببەزێ ئەوا ئەو کۆمپانیایە دەتوانێ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات و، ئێستایش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەوبارەوە گفتوگۆ دەکات.

ئاشتی هەورامی لەمبارەیەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند "ئەمە دەنگۆیە و بنەمای نییە، چونکە وەزارەت هیچ گرێبەستێکی پێوەست بەم پرسە لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکدا نەکردووە."



PM:12:41:28/01/2016