هێزەکانی سوریای دیموکراتی و یەپەگە هێرشدەکەنە سەر شاری جەرابلوس، دوا ناوچەی دەستی داعش کە دەکەوێتە نێوان کوبانی و عفرینەو ئەم شارە کۆتا دەروازەی نێوان داعش و تورکیایە.
ماڵپەڕی هەواڵی ٢٤ کە ماڵپەڕێکی نزیک یەپەگەیە لەرۆژئاوا، بڵاویکردەوە ئەو دووهێزە پلانی B جێبەجێدەکەن و هێرشێکی بەرفراوان دەکەنە سەر جەرابلوس و عەزازا منبەج بۆ ئەوەی بەتەواوی سنوری نێوان تورکیا و داعش کۆنترۆڵ بکەن.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو هێرشە کە رۆژی ١/٢٩ دەستپێبکات، بەهەماهەنگی لەنێوان هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاو رووسیادا دەبێت.
لەدوای ئازادکردنی کوبانێوە لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژەوە، تورکیا هەرەشە لە کورد دەکات کە کۆنترڵۆکردنی "جەرابلس" هێڵی سوورەو تورکیا قبووڵی ناکات.