" نەمن‌و نەقوباد ئاگامان لەبەشێکی داهاتی نەوت نییە"

بە پێچەوانەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕیەوە، رەفعەت عەبدوڵا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە دەڵێت" ئەوان ئاگایان لە بەشێک لە داهاتی نەوت نییە و هەتا ئەوەی قوباد تاڵەبانیش ئاگای لە هەموو داهاتی نەوت نییە".

ڕەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای  ڕاگەیاند" ئەگەر فرۆشتنی غازی سرووشتی وەکو پێشوتر بێت قبوڵی ناكەین و ناوچەكە لەژێر دەسەڵاتی ئێمەیە ناهێڵین هیچ كۆمپانیایەک بێت لەوێ‌ كاربكات".

ناوبراو دەڵێت "فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆ بڕیارێکی هەڵە بوو چونکە ئێمە ئەزموونمان هەیە لە هەنگاوەکانی پێشووتردا نەمان توانیوە سەرکەوتوو بین، بۆ نمونە یەکگرتنەوەی ئیدارە و پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم."

رەفعەت عەبدوڵا پێێوایە تاکە چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە گەڕانەوەیە بۆ بەغداو دەڵێت" چونکە نرخی نەوت دابەزیوە وهەرچەند لەوەش دڵنیایە ئەگەر نرخی نەوت بەرزبێتەوە حکومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات".

دوو رۆژ لەمەوبەر ١/٢٧ بەرپرسی دەستەی کارگێری هەمان حیزب لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا سەبارەت بەوەی هیچ گومانێک لەلایەن یەکێتی ماوە لەسەر پرسی نەوت،  مەلا بەختیار وتی "یەکێک کە نەخۆشی گومانی هەبێت ناتوانین بیڕەوێنینەوە، بە ماددی سەلمێنرا، کە شتی وا نییە".  



AM:09:05:29/01/2016