10 پەنابەری دیکە لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستدا

ئەمرۆ شەممە  بەهۆی تێکشکانی بەلەمێک، 10 پەنابەر لە ئاوی ئیجە گیانیان لە دەستدا كە منداڵیشیان لەنێودایە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، بەلەمەکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئایڤاجکی سەربە پارێزگای چەناقەلەوە بەرەو دوورگەی لسبوسی یۆنان بەڕێکەوتبوو و سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 30ـی کانوونی دووەمی 2016 لە نێو دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان، بەلەمەکە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەز ئەفغانی، سووری و میانماری ھەڵگرتبوو و بەهۆی ژێر ئاوکەوتنیان، 10 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە، کە پێنجیان منداڵبوون.

تیمە فریاگوزارییەکان توانیویانە 43 پەنابەر بە زیندوویی رزگار بکەن و بە ئەمبوڵانس گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی شارۆچکەی ئایڤاجک.

 



PM:03:24:30/01/2016