وێنە...لەسلێمانی ئەم كارە دەكات

هونەرمەندی لاو نەوید زەردی كۆنسێرتێك ئەنجام دەدات.

هونەرمەند نەوید زەردی ئاشكرای دەكات لە هۆڵی تەواوری سلێمانی كۆنسێرتێكی هونەری ئەنجام دەدات و چەندین گۆرانی پێشكەشی هەوادارانی دەكات، لەنێوانیاندا گۆرانییەكانی ئەلبومە نوێكەی.

نەوید لەگەڵ بلیتی كۆنسێرتەكەیدا ئەلبومێكی ئۆرجیناڵی خۆی پێشكەشی ئەو كەسانە دەكات كە دەچنە كۆنسێرتەكە كە كاتژمێر چواری ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە سازدەكرێت.

نەوید زەردی یەكێكە لە هونەرمەندە لاوەكان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە سەرتای ئەمساڵدا نوێترین ئەلبومی خۆی بە ناوی نیگەران مەبە بڵاوكردەوە كە لە یانزە تراك پێكهاتووە بەشێكی تێكست و ئاوازەكانی گۆرانییەكەش لەلایەن خۆیەوە دانراوە.




PM:02:49:01/02/2016