بزانن حکومه‌تی هه‌رێم چ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی خه‌رجکردووه‌

که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادکردنی داهات که‌ ماوه‌یه‌که‌ حکومه‌ت کردوویه‌تی به‌دروشمی سه‌ره‌کی خۆی، له‌پێشتردا به‌سه‌دان ملیۆن دۆلاری خه‌رجکردووه‌ بۆ مۆبایل و قه‌ڵه‌م و کاغه‌زو هێڵی ئینته‌رنێت و گرتنی راوێژکار.

‌‌ماڵپه‌ری سبه‌ی که‌ سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌ دوا راپۆرتی خۆیدا له‌سه‌ر خه‌رجیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2013 دا، ئاماژه‌ بۆ خه‌رجیه‌کی زۆری حکومه‌ت ده‌کات که‌ بۆ کڕینی ئه‌و ورده‌ بابه‌تانهو به‌خشین‌ خه‌رجکراوه‌.

به‌پێی راپۆرته‌که‌ له‌و ساڵه‌دا خرجیه‌کانی "  قەڵەم‌و كاغەز: 15 ملیارو 873 ملیۆن دینار، ئیشتراكی رۆژنامە: 1 ملیارو 301 ملیۆن دینار، ئامێری تەلەفۆن: 7 ، ملیارو 739 ملیۆن دینار، هێڵی ئینتەرنێت: 14 ملیارو 195 ملیۆن دینار، گرتنی راوێژكار بەكرێ: 2ملیارو 500 ملیۆن دینار (بۆ ئەوەی دەسەڵات راستوڕەوانی كارو كردەوكانی خۆی بكات(، كۆڕو سیمینار: 3 ملیارو 502 ملیۆن دینار، شتێكی تری تێدایە بەناوی چاپكردن‌و شتەوە كە هیچ رونكردنەوەیەكی لەگەڵدا نییە بۆ ئەمەش: 45 ملیارو 983 ملیۆن دینار".

هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ " چاككردنی تەنكی‌و بەلوعەی شكاو بۆریی مەغسل‌و غەسالەو بینای حكومی: 5 ملیارو 177 ملیۆن دینار،  بەخشین واتە پاداشت: 279 ملیارو 874ملیۆن دینار ، خەرجیی ئوتۆمبێلە تایبەتەكان: 18ملیارو 16ملیۆن دینار، خەرجیی ئوتۆمبێلی بارهەڵگر: 12ملیارو 593 ملیۆن دینار (بەبێ ئەوەی ڕونكردنەوە بدات حكومەت باری لەكوێوە بۆ هاتوەو بۆ كوێ چوە  تا پارە بدات بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر)كڕینی ئەساس: 54 ملیارو 500 ملیۆن دینار،ئامێری مۆسیقا: 1 ملیارو 987 ملیۆن دینار (لەكاتێكدا كەس نازانێت حكومەت چ ئیشی بەوەیە ئەو پارە زۆر بدات بە ئامێری مۆسیقا).



PM:02:52:02/02/2016