وردەكاریی بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران كە بەبەشداری پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، بریاردرا هەفتەی داهاتوو موچە دابەش بكرێت‌و پارەكەش ئامادەیە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیراندا چەند بڕیارێكی گرنگ سەبارەت بە كەم كردنەوەی موچە، كەمكردنەوەی خەرجییەكان‌و، زیادكردنی داهات دراوە.

بەوتەی سەرچاوەكە موچەی فەرمانبەران 15 تا 25% بە پێ پلەی وەزیفی كەمدەكرێتەوە، بەڵام هەموو مانگێك بە پێی فرۆشی نەوت موچە دابەش كرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەكرێت.



PM:02:51:03/02/2016