سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم رایگەیاند: رێگامان نادەن گرێبەستەکانی نەوت کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە گەڵ کۆمپانیاکاندا کردوویانە ببینین و رێگامان نادەن چاودیڕی پرۆسەی نەوت و غاز بکەین".
خالید هادی چاوشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ ماڵپەڕی خەندان ده‌ڵێت"چه‌ندجارێك داوای گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتمان كردووه‌و نه‌ماندراوه‌تێ".
چاوشلی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به‌پێی مادده‌ی یانزه‌یه‌م له‌یاسای دیوانی چاودێری دارایی(ژماره 2ی ساڵی 2008) دیوان مافی بینینی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌ی مامه‌ڵه ئاشكرا‌و نهێنییانه‌ی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به‌كاری داراییه‌وه هه‌یه، جگه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ده‌ریان ده‌كات، به‌مه‌رجێك سه‌رۆكی دیوان ئاگاداربكرێت بۆ زانینی‌و ده‌ربڕینی رای خۆی له‌وباره‌یه‌وه.
سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دەلێت " ته‌نها چه‌ند گرێبه‌ستێكی رۆتینی‌و ئیجرائیمان بۆ نێردراوه، هیچ گرێبه‌ستێكی گرنگ له‌كه‌رتی موساته‌حه‌و وه‌به‌رهێنان‌و گرێبه‌ستی نه‌وت‌و گاز‌و پاره گۆڕینه‌وه، هیچیان بۆ نه‌ناردوین".
له‌باره‌ی چاودێریكردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمیی بۆ نه‌وت‌و گاز كه له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی‌و وه‌زیرانی سامانه سروشتیه‌كان، دارایی‌و پلاندانان پێكدێن‌و سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی نه‌وت‌و گازی هه‌رێم ده‌كه‌ن، خالید چاوشلی ده‌ڵێت"نه‌شمانتوانیوه چاودێریی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت‌و گاز بكه‌ن، چونكه رێمان پێنه‌دراوه".