١١ کەسایەتی جیهانی دەیانەوێت لەمانگی شوباتدا سەردانی ئوچ ئالان لە زینداندا بکەن، سەرۆکی وەزیرانی تورکیا رەتیکردەوە.
شاندێکی پێکهاتوو له 11 که‌سایه‌تی ناوداری جیهان که ئه‌سا مو‌سا پارێزەری مەندێڵا له‌ناویاندایەو سەرۆکایەتی شادەکە دەکات ده‌یانەویێت بچنه ئیمراڵی، بەڵام میدیاکانی پارتی لەزاری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە رەتیکردەوە کە مۆڵەتیان پێبدەن سەردانی ئیمرالی بکەن.
ئه‌سا مو‌سا پارێزه‌ری ناوداری ڕێبەری ئەفسانەیی باشووری ئەفریقا نیڵسۆن ماندیلا رایگه‌یاندوه" بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی که گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست ده‌یانه‌وێ بچنه ئیمراڵی".
لەنێو ئەو ١١ کەسەدا ئه‌ندامانی (هه‌وڵدانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی) له‌ناو شانده‌کەدا هەیە، بڕیاره شانده‌کە دیدارێکی سێ رۆژه ئه‌نجامبده‌ن، دوابه‌دوای دیداریان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) پارتی گەلی کۆماری (جه‌هه‌په) و ئاکه‌په له‌تورکیا، بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆجالان رۆژی 16ی شوبات ده‌چنه شارۆچکەی گه‌ملیکی کەناری ئیمرڵی. به‌ده‌ر له ئه‌سا مو‌سا ئه‌م که‌سانه‌ش ئه‌ندامی شانده‌که‌ن پێکهاتوون لە: جانت ئه‌یهل نوسه‌ر و ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی. دیمیتری روسوپولۆس دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نستیتۆی ئیکۆلۆژی کۆمه‌ڵایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌کانه‌دا. لادس فدریکۆ مامۆستای زانکۆی به‌ریتانیا. دکتۆر تۆماس جفری میلی مامۆستای زانکۆی کامبرۆدگ. دکتۆر ردها دسئۆزا چالاکڤانی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیا. ئه‌ندره هۆنکۆ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ. ئه‌ریک ئه‌یگلاند نوسه‌ر و وه‌رگێڕی بڵاوکراوه‌ی نیوکامپاسی نەرویج. ئه‌دگار دژسوس لوجانا گونزالس ئه‌ندام په‌رله‌مانی فەنزوێلا. ژوئه‌ریان سه‌رۆکی کۆمسیۆنی ئاشتی و عه‌داله‌تی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا. فرانجسکو ولاسکۆ ئه‌ندراد وه‌زیری پێشووی که‌لتوری ئه‌کوادۆر".
ئه‌سا مو‌سا سه‌رۆکی شاندی نیونه‌ته‌وه‌یی نامەیەکی نوسراوی بۆ به‌کر بۆزداغ وه‌زیری دادی تورکیا ره‌وانه کردوه، تیایدا هۆکاره‌کانی خۆیان بۆ چوونه ئیمراڵی باس کردوه، ناوبرا ده‌ڵێت"هه‌روه‌کو رێبه‌ر نیسلۆن ماندیلا، باوه‌رمان وایه که ئۆجالانیش بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد رۆڵێکی گرنگ بگیڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌مانه‌وێـت بچینه ئیمراڵی و چاومان بە ئۆجالان بکەوێت".
مو‌سا لەنامەیەکدا نوسیویەتی: بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی ده‌بێ ره‌وشی ئۆجالان له‌ئیمراڵی باش بکرێت و ئۆجالانیش وه‌کو نیسلۆن ماندیلایە، مو‌سا کۆپی نامه‌یه‌کی ئاشتی نیلسۆن ماندیلا که له 21ی ئاگۆستی 1989ی نوسیویەتی، بۆ به‌کر بۆزداغ ره‌وانه کردوە. له‌نامه‌دا هاتووه:" ئه‌سای به‌رێز، له 26 ساڵی رابردوودا هه‌ڤاڵانم هاوکاریه‌کی بێ وێنه‌یان کردم و هیواداریان کردم، به‌و گروپه زانایانه‌تان شانازی ده‌که‌م و رێزم هه‌یه بۆیان. مو‌سا ئامانج له‌به‌ڕێکردنی نامه‌که‌ی بۆ بۆزداغ وه‌ها باس کرد: سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی زۆر قورس، به‌ڵام ماندیلا بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی تێده‌کۆشانی کرد و پاشگه‌ز نه‌ده‌بوەوە، ئێستاکه بارودۆخی ئۆجالانیش وه‌هایه. ئه‌سا مو‌سا له‌و نامه‌یه‌ی بۆ به‌کر بۆزداغی ره‌وانه کردوه، وه‌کو دادگای باڵای باشوری ئه‌فریقا، به‌ناوی شاندێکی سیاسی، که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه به‌م کێشانه ده‌کات: "شانده‌که‌مان ده‌یه‌وێ شه‌ڕی دوای هه‌ڵوه‌شانی دانوستانی ئاشتی کۆتایی پێ بێنێت و بۆ پێکهێنانی ئاشتی هاوکاربێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمار و به‌رێز ئۆجالان رێبه‌ری دڵسۆزی گه‌لی کورد چاوپێکه‌وتن بکه‌ین و بیانبینین، هه‌روه‌ها که نیسلۆن ماندیلا له‌باشوری ئه‌فریقا ئه‌نجامیدا، باوه‌ڕ ده‌که‌ین که ئۆجالانیش هه‌م له‌تورکیا ده‌توانێ پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکات و له‌پێکهێنانی ئاشتیدا رۆڵێکی باش بگرێته ئه‌ستۆ، شانده‌که‌مان ده‌یه‌وێت له 16ی شوبات بچێته ئیمراڵی و له‌به‌رئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م سه‌فه‌ره‌مان ئه‌نجام بده‌ین".
(بەرنامه‌ی شانده‌که) شاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی که بەنیازن له 14 تا 17ی شوبات له‌ئه‌سته‌مبۆل، ئه‌نکه‌ره و دوورگه‌ی ئیمراڵی دیدار ئەنجامبدەن، به‌رنامه‌که‌یان وه‌ها دارشتووه: 14ی شوبات شانده‌که له‌گه‌ڵ رۆشنبیران، ئه‌کادیمسیان و یاساناسان و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد و تورک له‌ئه‌سته‌مبۆل دیدار دەکەن. 15ی شوبات شانده‌که له‌ئه‌نکه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی جه‌هه‌په، ئاکه‌په و هه‌ده‌په دادەنیشن، دوای ئەوەش له‌گه‌ڵ بەڕێوبەرانی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی تورکیا چاوپێکه‌وتن دەکه‌ن. 16ی شوبات بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به‌ئۆجالان بکه‌وێت له‌گه‌ملیکه‌وه ده‌چنه ئیمراڵی، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بده‌ن له‌وێدا کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، سه‌رله‌ئێواره له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێکخراوی مه‌ده‌نی، پارێزه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارن داده‌نیشن. 17ی شوبات شانده‌که ده‌چنه‌وه ئه‌سته‌مبۆڵ و دوابه‌دوای چه‌ند دیدارێک له‌وشاره، تورکیا به‌جێ ده‌هێڵێن.