له‌سه‌ر ئه‌و قه‌رزه بێ سووده‌ی دراوه به په‌رله‌مانتاران سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی، عێزه‌ت سابیر گۆمه‌که‌ی شڵه‌قاندو ده‌ڵێت "پێشتر د. یوسف محه‌مه‌د قه‌رزی داوه به‌دوو په‌رله‌مانتار و جه‌عفه‌ر ئێمنکیش له‌م ماوه‌یه‌دا قه‌رزیداوه به 7 په‌رله‌مانتار"، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌دابوون.
له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی، عیزه‌ت سابیر سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و باسوخوازه‌ی له‌سه‌ر پێدانی قه‌رزی بێ سوود بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت "به‌نیاز نه‌بووم قسه بکه‌م، به‌ڵام ناچاریان کردم قسه به‌که‌م".
عێزت سابیر که په‌رله‌مانتاری یه‌کێتییه چیرۆکی ئه‌و قه‌رزه ده‌گێرێته‌وه وده‌ڵێت" ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر قه‌رز پێدان به په‌رله‌مانتاران بڵاوبۆته‌وه، کێشه‌ی نێوان فراکسیۆنی پارتی و جه‌عفه‌ر ئێمنکییه".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی "دوای ئه‌وه‌ی جه‌عفه‌ر ئێمنکی پله‌ی 23 راوێژکاری به‌رزکرده‌وه به نایاسایی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیژنه‌ی دارایی، من زۆرم پێوت: ئه‌و کاره مه‌که ئێستا وه‌ختی نییه، وتم ئێستا ده‌ڵێن: نێچیرڤان بارزانی چاکسازی ده‌کات و جه‌عفه‌ر ئێمنکی پله به‌رزده‌کاته‌وه، به‌قسه‌ی نه‌کردم. بڕیاره‌که‌ی ده‌رکرد، نه‌ک هه‌ر بڕیاره‌که، بڕیاره‌که‌ی به 12/9 ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و 12/22 کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا کرد، له‌کاتێکدا ئه‌و پێشوه‌خت بڕیاری خۆی دابوو، ئه‌و کاره هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروستبوو، هه‌ر براده‌رانی پارتی و فراکسیۆن پارتی پێیانوت ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنه‌وه".
سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات دوای ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، "هه‌ندێک له فراکسیۆن پارتی پێیانووت، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌م قه‌رزه‌ش ده‌یکه‌یت، مه‌یکه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پارتی نه‌که‌وێت، به‌ڵام کردی".
عیزه‌ت سابیر ده‌ڵێت" داهێنه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه دڵشاد شه‌عبانه، ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییه‌و ئه‌و پێشنیاری کرد. کاک جه‌عفه‌ر ئیمنکی نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌ی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی کرد، سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی که دکتۆره ڤالایه له‌گه‌ڵیدا بوو له‌سه‌دا سه‌د، زۆرینه‌ی لیژنه‌ی دارایی که‌من سه‌رۆکه‌که‌یم له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌دا که ئاماده‌بووان زۆربه‌ی پارتی بوون، زۆربه‌یان له‌گه‌ڵیدا بوون، من له‌گه‌ڵی نه‌بووم، چونکه به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی راوێژکاره‌کان ده‌نگۆیه‌کی خراپی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، ئه‌وه بوو به کاک جه‌عفه‌ر ئیمنکیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی پێیوایه ئێستاش ئه‌م نوسراوانه هه‌ر براده‌رانی پارتی خستوویانه‌ته ناو میدیاکانه‌وه‌و ده‌ڵێت" به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌دا بوون. بۆیه ئه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو ده‌یڵێت راست نییه، من ویستم بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام وا دیاره به‌که‌ڵک نایه‌ت، به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئێمنکی به‌خۆمی وت" من تا ئێستا قه‌رزم به 7 په‌رله‌مانتار داوه به‌پێی یاسا‌و رێنومانیی".
عێزه‌ت سابیر ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات "پێشتریش پێش 10/12 سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش د. یوسف محه‌مه‌د قه‌رزی به دووکه‌س داوه، ئه‌و قه‌رزه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمنکیش له‌و کاته‌دایه که سه‌رۆکی په‌رله‌مان رێگری لێکراوه بگه‌رێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی له‌هه‌ولێر، ئه‌م ئه‌و کاره‌ی کرد".
عیزه‌ت سابیر داوا له جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌کات بۆ راست و درووستی ناوی هه‌ر 9 په‌رله‌مانتاره‌کان بڵاوبکاته‌وه که قه‌رزی بێ سوودیان وه‌رگرتووه.
هەروەها دەڵیت "قەرزەکان تا بڕی 75 ملیۆن دیناری تیایە".
چه‌ند رۆژێکه مه‌سه‌له‌ی پێدانی قه‌رز به په‌رله‌مانتاران مشتومڕێکی زۆری له میدیاکاندا له‌سه‌ر ده‌کرێت، فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان یه‌کتری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
بە پێی هەندێ زانیاریی کە دەست سپی کەوتوە ئەو جۆرە قەرزانە لە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بە شێوەیەکی بەرفراوان خەرج و دوور لە چاودێریی و چاوی میدیاکان خەرج دەکرێن.