دوای 15 ساڵ دووركەوتنەوە لەم كارەدا دەیبینن

ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی لەتیفە تونسی دوای چەندین ساڵە دابڕان دەگەڕێتەوە بۆ كاری نواندن و بەشداری كارێكی درامی دەكات.

لەتیفە تونسی لەڕێی بەشداری كردن لە درامایەكی تەلەفزیۆنیدا دەگەڕێتەوە بۆ بواری نواندن، ئەمەش دوای 15 ساڵ لەیەكەم كاری نواندنی كە لە فیلمێكی دەرهێنەری جیهانی یوسف شاهیندا دەركەوت.

ئەو درامایەی لەتیفە بەشداری تێدا دەكات ناوی وشەی نهێنییە و حەسەن یوسف و هیشام سەلەم چەند ئەكتەرێكی دیكەی میسری بەشداری تێدا دەكەن و سەعد هنداوی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دەدات.

كاری وێنەگرتنی دراماكە ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستی پێ كردووە پێشبینی دەكرێت لەمانگی ڕەمەزاندا لەسەر شاشەی چەند كەناڵێكی عەرەبییەوە پەخش دەكرێت.



PM:01:34:07/02/2016