بۆ رۆژی دووەم فولکەکانی سلێمانی بێ پۆلیسی هاتوچۆن

لەنێو بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆش پۆلیسی هاتوچۆو ژمارەیەکی بەرچاویش لەئەفسەرەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە، هاوکات زۆربەی فولکەکانی سلێمانیش بێ پۆلیسی هاتوچۆن.

ئەمڕۆش ٢/٨ بۆ دووەم رۆژ پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی و قەزاو ناحیەکان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووەو، کاروباری هاولآتیان لەو فەرمانگانە وەستاون.

زۆربەی فولکەکانی سلێمانیش کە لەساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە بۆ پۆلیسی هاتوچۆ نەبوون، ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژە چۆڵەو پۆلیسی هاتوچۆ ناچنە سەر کارەکانیان و لەهەندێک فولکە چەند گەنجێکی مەدەنی دەوری پۆلیسی هاتوچۆ دەبینن.

سپی پەیوەندیکرد بە رائید كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، ئەو لای خۆیەوە بایکۆتکردنی پۆلیس و ژمارەیەک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بۆ سپی پشتڕاستکردەوە.



AM:09:35:08/02/2016