په‌رله‌مانتارێکی کوردستان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت"یەک ملیار دینار قازانج بۆ یەک کۆمپانیا لەم قەیرانە جەرگ بڕەدا".
عێزه‌ت سابیر سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه که به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه وه‌زاره‌تی ناوبراو له‌م قه‌یرانه قورسه‌دا به‌ئیمزای وه‌کیل وه‌زیره‌که که یه‌کێتیه، کۆمپانیایه‌ک یه‌ک ملیار دینار قازانج ده‌کات.
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی سامان سروشتیەکان، بڕیاردراوە بە زیادکردنی نەوتی سپی لە ١٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١١ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٨٦٤ لیتر بە شێوەی ئاڵوگۆڕ بە بەنزین هاوکێشەی ٧٥٠ هەزار لیتر نەوتی سپی بەرانبەر بە ١ ملیۆن لیتر بەنزین.
عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی لەو باره‌یه‌وه ده‌ڵێت" نرخی لیترێک بەنزین بە جوملە بە ٤٢٠ دینارە و لیترێک نەوتی سپی بە جوملە بە ٣٥٠ دینارە".
سابیر ئه‌و کاره که واژۆی تەها زەنگەنە بریکاری وەزارەتی سامان سروشتیەکانی لەسەره‌و سه‌ر به‌یه‌کێتیه به " گه‌نده‌لێ وه‌سف ده‌کات".
عیزەت سابیر نووسیویەتی "یەک ملیار دینار قازانج بۆ یەک کۆمپانیا لەم قەیرانە جەرگ بڕە، لەوەش ناخۆشتر ئەوەی ئیمزاکەی کردووە جێگری وەزیری سامانە سروشتیەکانە و لە حزبەکەی منە بە داخەوە."