چەندان قوتابخانە لەهەولێر بایکۆتی داوام دەکەن

رۆژانە چەندان قوتابخانەی قۆناغە جیاکان لەهەولێر بایکۆتی دەوام دەکەن، بەڵام لەبەر فشاری هێزە ئەمنییەکان رێگا نادرێت میدیاکان رووماڵی بکەن.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا کەناڵی کەی ئێن ئێن پەخشی راستەوخۆی بایکۆتکردنی دەوامی مامۆستایانی قوتابخانەی ئامادەیی کاروخی لەناو هەولێردا دەکرد، بەپێی قسەی ئەو کەناڵە چەند کادیرێکی ناوچەیەکی پارتی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک پەلاماری کامێرای کەناڵەکە دەدەن و لێیان دەسەنن و دواتر سووکایەتی بە مامۆستاکان دەکەن، بەڵام لەبەر شاڵاوی مامۆستا و قوتابییەکان زوو چەکدارەکان ناوچەکە جێدەهێڵن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند لە ناو هەولێر و دەوربەری رۆژانە مامۆستایان لەچەندان قوتابخانەی جیاجیا بایکۆتی دەوام دەکەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و ئەو کەشە ئەمنییەی لە هەولێر لەئارادایە رێگا نادات میدیاکان رووماڵی ئەو بایکۆتکردنە بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەسنوری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دوو هەفتە مامۆستایان بایکۆتی دوامیان کردووەو تەنها قۆناغی دوانزە دەوام دەکەن. 



PM:06:35:15/02/2016