هەرێم: فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆ داهاتی بۆ هەرێم زیاتر بووە

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئاشکرایان کرد فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە سەربەخۆ لەلایەن کورد خۆیەوە قازانجی زیاتری دەستکەوتووە لەوەی بەغدا بۆی ناردوون.

لەراپۆرتێکدا کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر ماڵپەڕی خۆیان بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لەسەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ تا ٢٣ حوزەیرانی هەمان ساڵ کە هەرێم نەوتی لەرێگای سۆمۆوە فرۆشراوە عێراق تەنها ١،٩٩ ملیار دۆلاری داوە بەهەرێم.

راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو بەراوەرەوە واتە لە 24ی‌ حوزەیرانی‌ 2015 تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٥، حكومەتی‌ هەرێم 3.95 ملیار دۆلاری‌ بەشێوەیەكی‌ ڕاستەوخۆ لە فرۆشتنی‌ نەوت دەستكەوتووە.

راپۆرتەکە سەرنجی ئەوە دەدات کە ئەوە دەمەی نەوتیان داوە بە بەغدا لەساڵی‌ 2015 دا نرخی‌ بەرمیلێك نەوت 60 دۆلار بووە، بەڵام ئەو دەمەی حکومەت فرۆشتوویەتی لە نیوەی‌ دووەمی ساڵی ٢٠١٥دا نرخی بەرمیلێك‌ نەوت بۆ 47 دۆلار دابەزیوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لەو کاتەوەی هەرێم نەوتی بەسەربەخۆ فرۆشتووە زۆر زۆر پارەی زیاتر دەستکەوتووە تا لەوەی بیدات بە حکومەتی ناوەندی و ئەوان پارە بۆ هەرێم بنێرن.



PM:09:04:16/02/2016